سەردێڕ:

ئۆکرانیا بە ئامارێکی نوێی گیانلەدەستدان پێی نایە یەکەم رۆژی ٢٠٢٤ـەوە

PM:12:46:01/01/2024

1768 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی سەربازی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی روسیا بۆسەر ناوچەکانی باشوری ئۆدیسا – ئۆکرانیا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٣ کەسیش برینداربوون.


ئەمرۆ دووشەممە، دێنیس بۆشڵین بەرپرسی سەربازی ئۆدیسا لە باشوری ئۆکرانیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانەوە بۆسەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ئۆدێسای باشوری ئۆکرانیا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣ کەسیش لە رۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا برینداربوون. دەشڵێت، "جەنگەکە پێ دەنێتە سێ ساڵ و تا ئێستاش هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخەش نەدۆزراوەتەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، کاربەدەستانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، رۆژی هەینی گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆ رۆژهەڵاتی و باشووری کیێڤ ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ٣١ کەس گیانیان لەدەستداو و ١٦٠ کەسیش برینداربوون.

هاوکات بە گوێرەی راپۆرتی ساڵانەی ناوەندی سەربازی ئۆکرانیا کە تێیدا هاتووە، بە درێژای جەنگەکە زیاتر لە ٣٨١ هەزار سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە و ٦٠٠ هەزار سەربازیش برینداربوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکی سێ ساڵە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا بەردەوامی هەیە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا هێزەکانیان ١٥ کەشتی جەنگی روسیایان تێکشکاندووە و زیانیان بە ١٣ کەشتی دیکەی جەنگی ئەو وڵاتە گەیاندووە هاوکات، بەرپەرچی زیاتر لە ٣٠ هەزار هێرشی ئاسمانی روسیایان داوەتەوە.













گەلەری