سەردێڕ:

چین و واشنتۆن پاش تێپەڕبوونی ٤٠ ساڵ پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەم ساڵدا بەهێزتر دەکەن

AM:09:27:01/01/2024

1444 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی سی سی تی چین رایگەیاند، سەرۆکی چین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و سەقامگیرکردنی دۆخی سیاسی و ئابووری هەردوو وڵاتەکە. دەشڵێت، "بەبۆنەی یادی ٤٥ ساڵەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان پابەند دەبین بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان."


ئەمرۆ دووشەممە، شی جینپینگ سەرۆکی وڵاتی چین، بە ئاژانسی هەواڵی سی سی تی چینی راگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لە یادی ٤٥ ساڵەی پەیوەندییە دیبلۆماسی و سیاسیەکانیان لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیاندان بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە نێوان چین و ئەمریکادا چەندین بەرژەوەندی هاوبەش بوونیان هەیە بەتایبەت پرسی گەشەی ئابووری و سیاسی کە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی بازاڕەکانی جیهان و هەردوو وڵاتەکەش دەبێت.

جەختی لەوەش کردەوە، چەندین جار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی رێککەوتن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان کۆبوونەتەوە و چەندین خاڵی ئەرێنی  بەتایبەت لە پرسی گەشەی ئابووری بۆ هەردوو وڵاتەکە لەم ساڵدا دەستەبەردەبێت. دەشڵێت، "پابەند دەبین بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئاژانسی سی سی تی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ـدا رایگەیاند، شی جینپینگ سەرۆکی چین و سەرۆک وەزیرانی چین بەمەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەکانیان لە سانفرانسیسکۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن کە بڕیارە لە دوو مانگی سەرەتای ساڵی نوێدا بچێتە بواری جیبەجێکردنەوە.


 

 













گەلەری