سەردێڕ:

نیوزلەندا پێی نایە ساڵی ٢٠٢٤ـەوە

PM:02:29:31/12/2023

3880 جار خوێندراوەتەوە

نیوزلەندا وەک یەکەم وڵاتی جیهان پێی نایە ساڵی ٢٠٢٤ـەوە و ئاهەنگی پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نیوزلەندا وەک یەکەم وڵاتی جیهان، پێی نایە ساڵی نوێ و ئاهەنگی سەری ساڵ لە وڵاتەکە لە ئێستادا بەڕێوە دەچێت، هاوکات، بۆ ئەمساڵ دورگەکانی سامۆوای ئەمریکا لە زەریای هێمن کۆتا زەنگی سەری ساڵی ٢٠٢٤ لێ دەدات.

 

نیوزلەندا بەوپێیەی یەکەمین وڵاتە لە رۆژهەڵاتەوە، لە کاتژمێر ٢:٠٠ـی دوانیوەڕۆ بە کاتی هەرێم، پێی نایە ساڵی نوێوە.

لە پێشوازی سەری ساڵدا، بۆ ماوەی پێنج خولەک یارییە ئاگرینەکان لە شاری ئۆکلاندی نیوزلەندا بەردەوامییان هەبوو و خەڵکی وڵاتەکە سەرقاڵی ئاهەنگگێڕانن بەبۆنەی ساڵی تازەوە.

ساڵانە لە شاری ئۆکلاندی نیوزلەنداوە، ئاهەنگەکانی پێشوازی لە سەری ساڵی تازە دەستپێدەکات و هەریەکە لە وڵاتانی ئوسترالیا و یابان و پاپا نیو گینی و کۆریای باکوور و باشوور و ئیندۆنیزیا و وڵاتانی ئاسیا بەدوایدا دێت، تا لە کۆتاییدا لە دورگەکانی سامۆوای ئەمریکا لە زەریای هێمن کۆتا زەنگی سەری ساڵی ٢٠٢٤ لێدەدرێت.


 













گەلەری