AM:11:46:29/12/2023
1992 جار خوێندراوەتەوە
سنوری شنگال بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە حەوت کرێکار گیانیان لەدەستدا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری شەنگالیش لە دژی هێرشەکان خۆپیشاندان رێکدەخات.
دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئێوارەی سوپای توركیا بۆسه‌ر شنگال، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری شنگال داوای له خه‌ڵكی شاره‌كه كرد، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆر كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئێواره‌ی دوێنێ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی
بێفڕۆكه‌وانه‌وه، سوپای توركیا خێمه‌یه‌كی كرێكارانی له قه‌زای له شنگال كرده
ئامانج كه سه‌رقاڵی هه‌ڵكردنی بیرێكی ئاو خواردنه‌وه بوون، له ئه‌نجامیشدا پێنج
كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێکاری دیكه‌ش بریندار بوون، بەیانی ئەمڕۆش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، دوو کرێکارەکەی دیکە گیانیان لەدەستدا.
لەسەر رووداوەکە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری شنگال رایگەیاند،
ئه‌و كرێكارانه چادریان هه‌ڵدابوو به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاوی خواردنه‌وه
له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگال و كاریان ده‌كرد بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.