سەردێڕ:

نیشانە باوەکانی ئەنفلەوەنزا چین؟

AM:10:17:29/12/2023

1756 جار خوێندراوەتەوە

ئەنفلەوەنزا هەوکردنێکە کە تووشی لووت، قورگ و سییەکان دەبێت کە بەشێکن لە کۆئەندامی هەناسەدان، بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت، بەزۆری نیشانەکانی توندترن لە نیشانەکانی سەرمابوون و خێراتر دەردەکەون.


ماڵپەڕی " MAYO CLINIC " لە بابەتێکیدا باسی لە لە نیشانە باوەکانی ئەنفلەوەنزا کردووە کە بریتین لە ئازاری قورگ، تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، گیرانی لووت و کۆکە.

زۆربەی نیشانەکانی وردە وردە لە ماوەی دوو بۆ پێنج رۆژدا باشتر دەبن، بەڵام ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوام بێت، ئاڵۆزییەکی باوی ئەنفلەونزا هەوکردنی سییەکانە، بەتایبەتی لە گەنجان، بەساڵاچووان، یان ئەو کەسانەی کێشەی سییەکان یان دڵیان هەیە.
هەروەک ڤایرۆسی سەرمابوون، ڤایرۆسی ئەنفلەونزالە رێگەی پەردەی لووت، چاو، یان دەمەوە دەچێتە ناو جەستەوە، هەر جارێک دەستت بەر یەکێک لەم شوێنانە دەکەوێت، دەکرێت خۆت تووشی ڤایرۆسێک بکەیت، ئەمەش وایکردووە پاک راگرتنی دەستەکان و بەردەوام شۆردنیان گرنگ بێت.

هەستکردن بە ئازار زۆرجار، دەکرێت بۆ ماوەی دوو یان سێ هەفتە بەردەوام ببێت، یاخود ماندوییەتی و لاوازی و هەندێ جار گیرانی لووت و پژمین یەکێکن لە نیشانە باوەکانی.













گەلەری