سەردێڕ:

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا: ١٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان خستە خوارەوە

PM:02:09:27/12/2023

1904 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە دەرئەنجامی هێرشێکدا بۆسەر کەشتیە سەربازیەکانیان لە باشووری دەریای سور ١٢فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان لە باشووری دەریای سور لەلایەن ١٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە و پێنج موشەکیش ئاراستەی هێزەکانیان کراوە.

ئەوەشی خستە روو، توانیویانە بەرپەرچی هێرشەکان بدەنەوە و فڕۆکەکانیان خستووەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و مادیان بەربکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتیە سەربازیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێ مووشەکی بالیستی دژە کەشتی و دوو مووشەکی کروزیان خستە خوارەوە کە ئاڕاستیەی هێزەکانیان کرابوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردووشدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکانیان لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە دەریای سوردا، وتیشی بەسەرکەوتووی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.













گەلەری