PM:05:34:24/12/2023
1896 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی باشترکردن و نوێکردنەوەی، سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تاوەکو سەری ساڵ رادەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەوەستێت، بەمەبەستی باشترکردن و نوێ کردنەوەی سیستەمەکە.
ئاماژیە بەوەش کرد، لە رۆژی ١ـی کانوونی دووەم کە دەکاتە یەکەم رۆژی
ساڵی تازە ساڵ سیستەمەکە بەکار دەخرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو، لە ماوەی راگرتنی سیستەمەکەدا کۆمپانیا و پێشانگاکانی
ئۆتۆمبێل هەر ئۆتۆمبێلێک بفرۆشن ئەوا لە دوای کارابوونەوەی سیستەمەکە گرێبەستی ئەلیکترۆنی
ئەنجام دەدەن، بەو مەرجەی بەرواری فرۆشتنەکە لە گرێبەستی کاغەزیدا بنوسرێت.