سەردێڕ:

کۆمپانیای تۆیۆتا زیاتر لە ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە بۆ یابان دەگەڕێنێتەوە

AM:09:14:21/12/2023

2176 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تۆیۆتا رایگەیاند، بەهۆی بوونی کێشە لە ئێرباگی هەندێک مۆدێل لەو ئۆتۆمبێلانەیان کە رەوانەی ئەمریکا کراون، زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە بۆ یابان دەگەرێننەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا رایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک ئۆتۆمبێلی لە لقەکانی خۆی لە ئەمریکا بەهۆی بوونی کێشە لە سیستمی سەلامەتی ئێرباگەکانیاندا لە وڵاتی ئەمریکاوە بۆ یابان گەڕاندووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کەموکوڕییەک لە هەستەوەری بەشی سەرنشینی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا بوونی هەیە بە جۆرێک کە رەنگە شۆرتی کارەبایی دروستبکات.

باسیان لەوەش کرد، ئەم کەموکوڕییە "رێگە نادات ئامێرەکە بە دروستی کێشی سەرنشینەکە هەڵسەنگێنێت و ڕەنگە ئەیرباگەکە وەکو پێویست هەڵنەئاوسێت لە هەندێک رووداودا، ئەمەش مەترسی برینداربوون زیاد دەکات".

ئەوەشیان خستە روو، جۆر و مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیارە بگەڕێندرێنەوە هەر یەک لە راڤ٤ و هایلاندەر و هەروەها مۆدێلەکانی کۆرۆلا و کامری'ن کە لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ دروستکراون.













گەلەری