سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

AM:10:34:17/12/2023

14756 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەوەی، بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، لە ٢١ی ئەم مانگەوە سەرجەم مامەڵەکان رادەگیرێت و ئەوانەشی لەو ماوەیەدا مامەڵەی بەسەرچوونیان هەیە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.


هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، لە رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئەم مانگە و لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە، رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەکانیەوە رادەگیرێت.

ئەوەش هاتووە، راگرتنی کارەکان تاوەکو رۆژی ٢ی مانگی داهاتوو دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر مامەڵەیەک لەماوەی ئه م راگرتنە بەسەربچێت وەک (ساڵانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام و هیچ کەسێک توشی پێبژاردن "بەهۆی دواکەوتن" نابێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی و ساڵی ژمێریاری فەرمانگەکان، کارەکانیان بۆماوەیەکی کاتی رادەگرن و لەگەڵ ساڵی نوێدا دەست بە مامەڵەکان دەکەنەوە.













گەلەری