سەردێڕ:

پاش ٣٧ رۆژ لە گرژییەکان؛ نوێترین پێشهاتەکانی غەززە چین؟

غەززە
PM:05:38:13/11/2023

2448 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی ٣٧ رۆژە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، دەسەڵاتی پەڕینەوە لە دەروازەکانی فەڵەستین رایگەیاند، رێگەیان بە ١١٢ کەسی بیانی و میسری داوە کە لە فەڵەستینەوە بچنە خاکی میسر.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی پەڕینەوە لە دەروازەکانی فەڵەستین رایگەیاند، ئەو کەسانەی هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکی ، رووسی، ئۆکرانی، مەغریبی، ئوردنی، ئیسپانی، هۆڵەندی و سویدین رێگەیان پێدەدرێت لە رێگەی دەروازەی رەفحە لە فەڵەستینەوە بچنە خاکی میسر.

لەلایەکی دیکەشەوە سەبارەت بە ناردنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە میدیاکانی میسر باس لەوە دەکەن، تاوەکو ئێستا ٩٨ بارهەڵگر هاوکاری رەوانەی غەززە کراون کە هەر بارهەڵگرێک بەشی نزیکەی هەزار و ٥٠٠ خێزان دەکات بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە رێگەی ١١٤ فڕۆکەوە بڕی سێ هەزار تۆن هاوکاری گواستراونەتەوە بۆ کەرتی غەززە.

ئەوەشیان خستووەتە روو، ئەو هاوکارییانە بریتین لە خۆراک و کەرەستەی پزیشکی و پێداویستییەکانی فریاگوزاری کە لەلایەن لە ٣٥ وڵاتەوە نێردراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.













گەلەری