سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەکاتی سەردانی پێشەنگایەکدا هێلکە دەگرنە ماکرۆن

PM:01:19:28/09/2021

88944 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان گرتەڤیدیۆییەکی سەرۆکی فەڕەنسایان بڵاوکردەوە، لە کاتی سەردانیکردنی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە شاری لیۆنی وڵاتەکەی هێلکەی تێگیرا و دواتر ئەو کەسەش دەستگیرکرا.


میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەو پێشانگایە، پێشوازی گەرمی لێکراوە بەڵام لەناکاو، کەسێک هێلکەی گرتە ماکرۆن.

لە بەرامبەر ئەو کارەی ئەو کەسەدا، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، ''ئەگەر ئەو هەر شتێکی هەیە بە منی بڵێت، بابێت بۆ لام."

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە پێشووتریشدا و لە ساڵی ٢٠١٧دا ماکرۆن لە کاتی سەردانیکردنی پێشانگایەکی کشتوکاڵیدا هێلکە بارانکرا.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا، گرتەڤیدیۆییەکی سەرۆکی فەڕەنسا بڵاوبووەوە، کە تیایدا لە گەشتێکی ناوخۆی وڵاتەکەیدا کەسێک دوای ئەوەی تەوقە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا دەکات، زلـلەیەک لە دەموچاوی دەدات و دواتر پاسەوانەکانی رێگری لێدەکەن و ئەو کەسە دەستگیر دەکەن.













گەلەری