سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم بومەلەرزە لەم شارەی هەرێمی دا

PM:12:12:28/09/2021

105244 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر و گوڕی ٤ پۆینت ٢، کەمێک بەر لە ئێستا دای لە شاری کەلار، کە ئەمە دووەم بومەلەرزەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا.


بەپێی ناوەندنی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەکە گوڕەکەی ٤ پۆینت ٢ بووە و ناوچەی قەسری شیرینی گرتووەتەوە، کە چەند کیلۆمەترێک لە سەنتەری کەلارەوە دوورە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ پۆینت ٨ پلە کەلاری هەژاند.

بەپێی وتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، بومەلەرزەکە لە ناوچەکانی قەسری شیرین، کرماشان، خانەقین، کەلار و قۆرەتودا هەستی پێکراوە.

هاوکات، شەوی رابردوو بومەلەرزەیەکی دیکە لە نیوەشەودا شاری خانەقینی گرتەوە، کە گوڕەکەی ٣ پۆینت ١ پلەی رێختەر بوو.

رۆژێک بەر لە ئێستاش کەشناسی گەرمیان پێشبینی روودانی بومەلەرزەی لە ناوچەکە کردبوو و هۆکارەکەشی باسکردبوو، کە دەڵیت، بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی لە دورگەی کریتی یۆنانی دا و بومەلەرزەیەکی پلە بەرز به گوڕی ٥ پۆینت ١ پله بە پێوەری رێختەر ناوچە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند، کاریگەرییان کردووەتە سەر پلێتی عەرەبی و فارسی، کە ئەوەی دورگەی کریت کەوتووەته خۆرئاوای پلێتی عەرەبی و ئەوەی باکوری خۆرهەڵاتی ئەفغانستان کەوتووەتە خۆرهەڵاتی پلێتی فارسییەوە.

ئاماژە بەوەشکرابوو، بۆیە لە دوای بومەلەرزەکانەوە تاوەکو ماوەی دوو هەفتەی تر ئەگەر هەیە چالاکی بومەلەرزەکان لە سنورەکانی هەردوو پلێت دەستپێبکەنەوە بە پلەو گوڕ و کاتی نەزانراو بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکانی خۆرئاوای ئێران واتە خۆرهەڵاتی کوردستان تا باشووری ئێران و خۆرهەڵاتی تورکیا واتە باکوری کوردستان و تەواوی ناوچه سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق.


 













گەلەری