سەردێڕ:

چەند کۆچبەرێکى کورد بۆ ئەوروپا رۆیشتن و خۆیان لە لیبیا بینییەوە

AM:11:53:28/09/2021

7796 جار خوێندراوەتەوە

چەند کۆچبەرێکی کورد هەوڵیانداوە لە رێگەی دەریاوە بچنە وڵاتی ئیتاڵیا، بەڵام شەپۆلەکانی دەریا رێڕەوەکەیانی گۆڕیوە و لە لیبیا گیرساونەتەوە، ئێستاش داوای بە هاناوەچوون دەکەن.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە لەندەن رایگەیاند، ئەو ٤٥ کۆچبەرە کوردە بەنیازبوون لە کەناراوەکانى تورکیاوە بەڕێ بکەون بۆ وڵاتى ئیتاڵیا، بەڵام شەپۆلى دەریا رێڕەوى کۆچەکەیانی گۆڕیوە و لە وڵاتى لیبیا گیرساونەتەوە.

باوکى یەکێک لە کۆچبەرەکانیش بە ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەرەبەیانى دووشەممە، کوڕەکەى پەیوەندى پێوە کردووە و وتویەتى ئەوان سەلامەتن، بەڵام بەهۆى شەپۆلێکى زۆرى دەریاوە رێگایان لێ هەڵە بوو و لە ئێستادا لە وڵاتى لیبیا گیرساوینەتەوە.

هاوکات وتوشییەتی ئەوان لە رۆژى یەکشەممەى رابردووەوە لە ئەستەنبوڵەوە بەڕێکەوتوون و دواى ٧ رۆژ لە وڵاتى لیبیا خۆیان بینیوەتەوە.

هاوکات دوێنێش پۆلیسی تورکیا رایگەیاند، ٢٥٤ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیانداوە بە رێگەی قاچاغ لەو وڵاتەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.













گەلەری