سەردێڕ:

هەلى خوێندن بۆ دەرچووانى ١٢ى ئامادەیى لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکیدا

AM:11:09:28/09/2021

10408 جار خوێندراوەتەوە

کونسڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر لەرێگەى پرۆگرامى دەستپێشخەرى هاوبەشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە دەرفەتى خوێندنى بەکالۆریۆس بۆ دەرچووانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى لە چەند زانکۆیەکى ئەمریکى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەڕەخسێنێت.


وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان نووسراوێکى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەى (هەولێر، دهۆک، سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکوک، بەشى خوێندنى کوردى) کردووە و لەنووسراوەکەدا هاتووە، کونسڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر دەرفەتەکە دەرەخسێنێت.

هاوکات، وەزارەتى پەروەردە داوا لەو قوتابیانە دەکات کە ئارەزووى خوێندنى بەکالۆریۆسیان هەیە لە چوارچێوەى ئەو پڕۆژەیەدا و لە رێگەى بەستەرى تایبەتەوە زانیارییەکان وەربگرن و داواکارى خوێندن پێشکەش بکەن.

No description available.












گەلەری