سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزی

AM:10:27:28/09/2021

21528 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و چوار سەنتە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام زێڕ ٤٨ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٦٠ دۆلارە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٤٥٦ دۆلار دابەزیوە. بووە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان سێ هەزار دینار دابەزیوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٣ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری