سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر موچە هات

PM:09:50:27/09/2021

66584 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا دابەشکردنی موچە بەردەوامە و بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشبکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، رۆژى چوارشەممە یان پێنجشەممە موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

چاوگەکە دەشڵێت، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، موچەى مانگى ئەیلولى وەزارەتى ناوخۆ و رەگەزنامە دابەشبکرێت، لەکاتێکدا بڕیاربوو سبەینێ، هەریەک لە هێزەکانی پێشمەرگەى زێرەڤانى و بەگرى فریاکەوتن و لیوای نەوت، موچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەدا کرا.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.













گەلەری