پەروەردەی رانیە لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی خواردن و خواردنەوەی فرۆشگاکانەوە ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی لە سنوری راپەڕین کردووەتەوە و چەند بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرکردووە.
پەروەردەی رانیە باسی لەوەکردووە، ئاگاداری سەرجەم فرۆشگاکانی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەکەن کە فرۆشتنی ئەو خۆراک و خواردنەوانە لە فرۆشگای خوێندنگاکان قەدەغەیە، کە بریتین لە:
١.خواردنەوە گازیەکان
بەهەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە.
٢.جپس بەهەموو جۆرەکانیە
وەقەدەغەیە.
٣.چەرەزاتی توێکڵدار(
فستەق، گوڵەبەڕۆژە ، دەنکە کولەکە) قەدەغەیە.
٤.سماق،
لیمۆندۆزی، تەمەرهیندی، نانەقەیسی.
٥.هەر جۆرە
خواردنێک لە رۆندا سوربکرێتەوە (جگەر، فلافل، پەتاتە، ئەندۆمی، مریشک، گۆشت).
ئەوەش لە کاتێکدایە،
پاش دوو ساڵ لە پەککەوتن و دواکەوتنی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمساڵ
قوتابخانەکان لە وادەی ئاسایی خۆیدا دەستیان بە دەوام کردووەتەوە و خوێندکاران
هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە خوێندنگەکاندا خواردن و خواردنەوەکان دەخۆن.