سەردێڕ:

وادەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین ئاشکرا کرا

AM:11:35:21/09/2023

6412 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامەکانی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێن.


وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامەکانی فۆڕمی زانکۆلاینی خوێندکاران رادەگەیەندرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو ، لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامەکان رادەگەیەندرێن و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمیشدا دەست دەکرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەو مەبەستەش زانکۆو پەیمانگاکان ئامادەکاری تەواویان کردو. لەبارەی رێکارەکانی مامەڵەکردنی خوێندکاران بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ باس لەوەکراوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان پێویستە خوێندکاران راستەوخۆ دەست بە مامەڵەکردن بکەن بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت لە خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤.














گەلەری