سەردێڕ:

وەزیری بازرگانی عێراق: هیچ کێشەیەک لەبەشە خۆراکدا نییە

AM:08:46:19/09/2023

7532 جار خوێندراوەتەوە

ئەسیر داود غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند؛ یەدەگی دانەوێڵەی وڵات بەشی ساڵێکی تەواو دەکات جگە لە کۆگایەکی فریاگوزاری خۆراکی دیکە و هاوکات سەبەتەی خۆراک بەردەوام دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەک لە بەشە خۆراکدا نییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵی دروستکردنی سایلۆیەکی دانەوێڵەی دیکەن لە کەرکوک کە توانای کۆگاکردنی ٦٠ هەزار تۆن دانەوێڵەی دەبێت. ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان عێراق دوورە لە هەر مەترسیەک پەیوەندی بە ئاسایشی خۆراکەوە هەبێت و وتیشی، ئێمە کۆگایەکی پڕمان هەیە کە بەشی ساڵێکی تەواو دەکات.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کێشەیەک لەگەڵ پێداویستی خۆراکدا نییە بەو پێیەی دڵنیایی تەواومان هەیە و رۆڵی ئێمە پاراستنی ئەم سامانەیە بۆ گەشتن بە ئاسایشی خۆراک و درێژەدان بەم دەسکەوتە.

وتیشی؛ لە هەوڵداین بۆ گۆڕینی کارتی بەشەخۆراک لە کاخەزەوە بۆ کارتی ئەلیکترۆنی ئەمەش بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان پێداچونەوە و پێشکەوتنی وەزارەتی بازرگانی هاوشێوەی وڵاتانی جیهان تا هاوڵاتیان بتوانن لە ماڵەوە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە هەموو کارەکانیان سەبارەت بە بەشە خۆراک ئەنجام بدەن













گەلەری