سەردێڕ:

لیستی موچەی ئەم هەفتەیە هات

PM:07:51:25/09/2021

540464 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ئەگەری نەگەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا لەم هەفتەیەدا تەنیا موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەو پارەیە بگاتە هەرێم زۆرینەی وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بۆ ئێن ئاڕتى باسى لەوەکرد، ئەگەر ٢٠٠ ملیارەکە نەگاتە هەرێم لەم هەفتەیەدا تەنیا وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، دارایی، شەهیدان موچەکانیان وەردەگرن.

چاوگەکە دەشڵێت، ئەگەر لەم هەفتەیەدا ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بگاتە هەرێم موچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا و بڕیارە بەیانی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت. 

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری