سەردێڕ:

دژی دواکەوتنی موچەکانیان؛ فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کرد

AM:10:39:01/08/2023

3384 جار خوێندراوەتەوە

دژی دواکەوتنی موچەکانیان، لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە فەرمانبەران بایکۆتیان دەستپێکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان و کوشتوکاڵ و ئاوی بەکرەجۆ و ئاوی سەرچنار و کارەبای سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کردووە.

هاوکات، لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین فەرمانبەران بایکۆتیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و ناچنەوە سەر کارەکانیان تا موچە وەرنەگرن.

هەر ئەمڕۆ، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان کرد و لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، ناچنەوە سەر کارەکانیان تا موچەیان پێنەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، دوێنێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەگاتە هەرێم.














گەلەری