سەردێڕ:

شێروان شێروانى بۆ چوار ساڵى دیکە زیندانى کردنى بەسەردا سەپێندرا

PM:01:10:20/07/2023

4792 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر شێروان شێروانى چالاکوانى بادینان، لە دادگاى هەولێر بڕیارى زیندانی کردنى بۆ ماوەى چوار ساڵ بەسەردا سەپێنرا.


پارێزەری شێروان شێروانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگا تەواو سیاسیەو هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە.
هاوکات سیپان ئامێدی ئەندامی خولی پێنجەمی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی دادگا پێشوەخت بڕیاری لێدراوە و تەواو سیاسی یە، وتیشی، "ئەوانەی نیوەی خاکی کوردستانیان فرۆشت دادگایی ناکرێن و دەستگیر ناکرێن".

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای بڕیارەکەی دادگای هەولێر شێروان شێروانی بە تۆمەتی ساختەکردنی پەنجەمۆر بۆماوەی چوار ساڵی دیکە سزای زیندانی کردنی کردنی بۆ دەرکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دادگای هەولێر لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ پێنج لە چالاکوانانی بادینانی سزادا لەناویاندا شێروان شێروانی.













گەلەری