سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر بڕگەى پاشەکەوت لە بودجە لاببرێت هەڵوێستى ترمان دەبێت

PM:01:18:07/06/2023

4148 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە سەرو بەندى پەسەند کردنى بودجەى گشتى عێراق، رایگەیاند، ئەگەر بڕگەى پاشەکەوت لە بودجە لاببرێت هەڵوێستى دیکەمان دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا، لە بارەى دەنگدان بۆ بودجەى گشتى عێراق و دانیشتنى پەرلەمان وتى، پارتی دژی هەڵبژاردنە و تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتى هەرێم داواى هەڵبژاردنی لە کۆمسیۆنى عێراق نەکردوە.

 

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ راشیگەیاند، ئەم بێ هەڵوێستییەى پارتى ئاماژەیەکى بە هێزە، کە ئەو حیزبە هاوشێوەی یەکێتی لە هەڵبژاردن دەترسێت.

جەختی کردەوە، بەڵينیان لە زۆرێک لە لایەنە عێراقییەکان وەرگرتوە، بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوت لانەبرێت، ئەگەر دەستکاری بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوت بکرێت هەڵوێستی تریان دەبێت.

شاسوار عەبدولواحید، لە راگەیەنراوەکەیدا پەیامێکى بۆ وڵاتانى ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا ناردوە و تیایدا داواى لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد، فشاری زیاتر بکەن بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن لە ماوەیەکى نزیک دا.
راگەیەنراوەکەى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کاتێکدایە، فراکسیۆنەکەشیان لە پەرلەمانى عێراق، تەئکیدى لەوە کردبوەوە،

رازى و بێدەنگ نابن و دەنگ بە بودجە نادەن، ئەگەر پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم نەگێڕنەوە.


د.ف

 

 













گەلەری