سەردێڕ:

ئایا سبەینێ بودجەى گشتى عێراق پەسەند دەکرێت؟

PM:12:50:07/06/2023

8144 جار خوێندراوەتەوە

تاوەکو ئێستا بڕگەى گەڕانەوەى ١٠%ى پاشەکەوتى موچە لە رەشنوسى بودجەدا دەستکارى نەکراوە و ئەندامێکى لیژنەکەش دەڵێت کوردەکان دوو بۆچونى جیاوازیان هەیە لەسەر پڕۆژەیاساکە.


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانى دەوڵەت (کە کابینەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراقیان پێکهێناوە)، لە ماڵى هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کۆدەبنەوە، کۆبونەوەکە بە ئامادەبونى محەممەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دەبێت و دەیانەوێت رێککەوتن بکرێت وە هیچ کێشەیەکى ئەوتۆ نەمێنێتەوە بۆ ئەوەى سبەینێ پێنجشەممە بودجە پەسەند بکرێت.

فەیسەڵ نائیلى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراقى وتووە، تاوەکو ئێستا لە ناو لیژنەى داراییدا دەنگ لەسەر پڕۆژەکە نەدراوە، هەرچەندە کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر ماوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان.

بڕیارە پاش نیوەڕۆى سبەینێ پێنج شەممە، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە بدرێت، هەرچەندە حیزبە دەسەڵاتدارەکانى هەرێم رایانگەیاندووە دەنگ لەسەر پڕۆژەکە نادەن.

رۆژنامەى سەباح ئەوەى وتووە، کە کێشەى سەرەکى ناکۆکى نێوان فراکسیۆنە کوردییەکان لەسەر پڕۆژەیاساکە، بە شێوەیەک پارتى بڕوایوایە، دەبێت ئەو گۆڕانکارییانەى کراون لاببرێن و تەوافق لەسەر پڕۆژەکە بکرێت، بە مانایەکى دیکە پارتى بە مەرجى لابردنى پاشەکەوتى موچە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە دەدات.

سەرچاوەکە لە لیژنەى دارایی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبونەوەى لیژنەى دارایی دەکرێت و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدرێت، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە بە زۆرینە دەبێت یان تەوافق.

دوێنێ دووشەممە، تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق رایگەیاند، ئەگەر دەستکارى خاڵە سەرەکییەکانى ئەو بودجەیە بکرێت کە حکومەت ناردویەتى ئەوا تانەى لێدەدەن.

لە لایەکى ترەوە بەپێى زانیارییەکان پارتى و یەکێتى لەگەڵ هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسادا رێککەوتون کە بەشێک لەو دەستکارییانەى بۆ هەردوو خاڵى ١٣ و ١٤ لەناو پڕۆژەیاساى بودجەدا کراوە وەک خۆى لێ بکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سروە عەبدولواحید سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە تویتێکدا رایگەیاند، رازى و بێدەنگ نابن و دەنگ بە بودجە نادەن، ئەگەر پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم نەگێڕنەوە.


د.ف













گەلەری