سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینییەکانی رۆژانی نەورۆزی بڵاوکردەوە

PM:11:47:20/03/2023

59940 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێم هەوردەبێت و پێشبینیدەکرێت بارانببارێت و کەشوهەوا سارد دەبێت.


حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، ئەگەر بەنیازی سەیرانیت، ئاگادار بە پێشبینیدەکرێت کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز بەمجۆرەبێت:

سبەینێ رۆژی سێشەممەرێکەوتی ٢١ی ٣ی ٢٠٢٣ ئاسمانی هەرێم هەوردەبێت و پێشبینیدەکرێت بارانببارێت و کەشوهەوا سارد دەبێت.

دەشڵێت، رۆژی چوارشەممەرێکەوتی ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣ ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەوردەبێت و ئەگەری هەیە بارانببارێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ ئاسمانی هەرێم هەوردەبێت و ئەگەری هەیە نمەباران ببارێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەبەر ناجێگیرى کەشوهەوا کە بۆماوەى چەند رۆژێک ئەم نا سەقامگیریە لە کەشى ناوچەکە بەردەوامى دەبێت.

رۆژى دووشەممە: رۆژى دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور یان هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى باران بارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دا هەیە .ئاستى دابارین نمە باران بۆ بارانى مامناوەند دەبێت، پێشبینى دابارین هەیە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکان لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە، هەروەها باران بارین شێوازى دابارینى ماوە کورتە .

رۆژى سێشەممە: یەکەم ڕۆژى نەورۆز لە ئەنجامى بەردەوامى ئەو کەشە ناسەقامگیرییەى هەیە لەسەر ناوچەکە، ئاسمانى ناوچەکە هەور دەبێت و کەمێک سارد دەبێت، کاتى دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە زۆربەى کاتەکان باران بارینى کورت خایەن هەیە و بەگشتى کاتى دابارین دەکەوێتە دواى نیوەڕۆ لەسەر تەواوى ناوچەکە، لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما ئەگەرى تەزرە بارین هەیە و دروستبوونى هەورە تریشقە .

رۆژى چوارشەممە: لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى نا سەقامگیرى لە کەشى ناوچەکە بەردەوامى دەبێت، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، پێشبینى بۆ دابارین کەمترە بە بەراوورد بە رۆژانى پێشووتر ئەگەرى باران زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبێت .

کەشناسی هۆشداریشی داوە و دەڵێت، لەبەر ئەو کەشە ناسەقامگیرەى ئەو چەند ڕۆژەى داهاتوو، شەپۆڵێکى هەورە تریشقە لەکاتى باران باریندا هەیە لەسەر ناوچەکە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات، دوورکەونەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ سەلامەتى و دوورکەوتنەوە لە حالەتى هەورە تریشقە.

کـ - ئـ













گەلەری