سەردێڕ:

لێرەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ وەربگرەوە

PM:03:39:23/08/2021

833708 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمى ئەزموونە گشتییەکانى پۆلى ١٢ رادەگەیەنرێت، لە ئێستادا ئەنجامەکان بڵاوکراوەتەوە.


هەفتەی رابردوو تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کۆتایی هات و خوێندکاران هەفتەی لە دوو وانەدا تاقیکردنەوەیان ئەنجامدەدا.

 کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان..

لە هەرێمدا دوو جۆر تاقیکردنەوەی نیشتیمانی هەیە، کە بریتین لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢؛ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ بە یەکێک لە تاقیکردنەوە سەرەکییەکان لە هەرێمی کوردستاندا دادەنرێت و پرسیارەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت و بۆ هەموو کوردستان وەک یەکە.

پاش تاقیکردنەوەکانیش، خوێندکاران بەپێی کۆنمرەی پۆلی ١٢ لە پەیمانگاکانی سەر بە خوێندنی باڵا و زانکۆکاندا وەردەگیرێن.

 

هـ.ئـ

 













گەلەری