پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین پێنج گولـلەی بەرکەوتووە و بەسەختی برینداربووە و نەتوانرا لە نەخۆشخانە ژیانی رزگاربکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە بەردەم ەنخۆشخانەی ئیمێرجینسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین پێنج گولـلەی بەرکەوت بە سەختی برنداربووە و نەتوانرا لە نەخۆشخانە ژیانی رزگاربکرێت و گیانی لە دەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە تۆمەتباردەکەن خۆی رادەستی پۆلیس بکات، چونکە کەسێکی
نەناسراونییە لەلای پۆلیسەوە و دەتوانن بیدۆزنەوە و رادەستی دادگای بکەن.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی، ئاماژەی بەوەدا، ئەو خوێندکارەی بەیانی ئەمڕۆ کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی
یاسای بریندار کرد، دوو ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆی سۆران خوێندکاری بەشی یاسا بووە و
فەسڵی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، خوێندکارەکە
هەوڵیداوە گواستنەوە بکات لە زانکۆی سۆرانەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین، بەڵام بەهۆکاری
ئەوەی کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵەحەدین رازی نەبووە وەری بگرێت
کێشەی لەگەڵدا هەبووە و خوێندکارەکە هەڕەشەی لێکردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی
باسکرد، کاوان ئیسماعیل لە دادگا سکاڵای لەسەر خوێندکارەکە تۆمار کردووە و بڕیاربووە
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای هەبێت، بەڵام لە جیاتی ئەوەی بچێتە دادگا سەرتە چووەتە سەر
ماڵی ئەو مامۆستایەی لە زانکۆی سۆران فەسڵی کردووە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی لە ماڵ نەبووە،
دکتۆر ئیدریس عیزەت، کە هاوسەری ئەو مامۆستایەیە، رفاندوویەتی و دواتر کوشتوویەتی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان،
ئیدریس عیزەت دوو کچی هەیە، بەڵام کەسیان لە ماڵ نەبوون کاتێک خوێندکارەکە چووەتە
سەر ماڵەکەیان.
دوای کوشتنی ئیدریس عیزەت،
خوێندکارەکە چووەتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین، لە ئەنجامدان پاسەوانی کۆلێژەکە
و دکتۆر کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای بەسەختی بریندار کرد.
کاوان ئیسماعیل راگری
کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠١٨ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە
لە پارێزگاری هەولێر.
ئەو خوێندکارەی هەر دوو
مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت، کوڕی فەرماندەیەکی پێشووی باڵای سەربازی پارتییە.