سەردێڕ:

نووسەرێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد

AM:10:54:06/06/2022

4740 جار خوێندراوەتەوە

نووسەر و وە‌ڕگێڕی گەورەی کورد عەزیز گەردی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی کورد پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی و لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.

چەند مانگێک بەر لە ئێستا، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە، عەزیز گەردی چووەتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەردەهێنن و دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بە چەند رۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار دەبێت.

سەرەتای ئەم مانگە عەزیز گەردی بە هۆی سستبوونی گورچیلەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە شاری هەولێر کراوە.

عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێر بووە و لە ساڵی ١٩٤٧ لەدایک بووە و خاوەنی ٢٠٠ کتێبە کە بەشێکیان هەتا ئێستا چاپ نەکراون.

ئەو گەورە نوسەرەی کورد جگە لەوەی کوردیزانێکی باش بووە و شارەزایی باشی لە زمانی نەتەوەکەی خۆیدا هەبووە، زمانەکانی عەرەبیی و ئینگلیزی و فارسی بەباشی زانیوە.

باری تەندروستیی عەزیز گەردی ناجێگیرە












گەلەری