سەردێڕ:

هەلی کار بۆ ژیان لەسەر مەریخ بۆ ساڵێک بە موچەیەکی باش

PM:08:55:09/08/2021

70456 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نیشتیمانی و گەشتی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی "ناسا" رایگەیاند، بە دوای چوار خۆبەخشدا دەگەڕێت بۆ ماوەی یەک ساڵ و بە موچەیەکی باشەوە لە ژینگەیەکی تەواو دابڕاودا ژیان بەسەر بەرن هاوشێوەی ژیان بێت لەسەر هەسارەی مەریخ، ئەمەش بەئامانجی ئەزمونکردنی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.


پرۆژەکەی ناسا بەشێکە لەو ئامادەکارییەی ئەنجامیدەدات بۆ ئەو ئەرکەی بەنیازن لە کۆتایی ساڵدا ئەنجامیبدەن، کە بریتیە لە ناردنی چەند کەسێک بۆ سەر هەسارەی مەریخ بە ئامانجی ئەزمونکردنی ژیان و گەڕان بەدوای تاقیکردنەوەی ئەو تیۆرەی گریمانەی هەبوونی ژیان دەکات لەسەر هەسارەی مەریخ.

بەگوێرەی پرۆژەکەی ناسا، خۆبەخشەکان موچەیەکی باشیان پێدەدرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەرکی ئەزمونکردنی ژیان کە هاوشێوەی ژیانبێت لەسەر مەریخ، بە جۆرێک پەیوەندیکردنیان بە نیشتیمانیان و خێزان و کەس و کاریان خواردنیان سنورداردەکرێن.

ئەوکەسانەی دەستنیشاندەکرێن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکە، لەجیاتی ئەوەی گەشتە پڕ مەترسیدارەکە بۆ سەر هەسارەی مەریخ ئەنجامبدەن، دەنێردرێنە ویلایەتی بۆستن لە ئەمریکا.

خۆبەخشەکان ماوەی ٣٦٥ رۆژ لە ناوچەی Mars Dune Alpha بەسەردەبەن. کە بریتیە لە یەکەیەکی هاوشێوەی مەریخ و روبەرەکەی ٥١٨ مەتر چوارگۆشەیە و لە رێگەی تەکنەلۆجیای سێ دوورییەوە 3Dیەوە لەناو ناوەندی جۆنسۆن بۆ بۆشایی ئاسمان لە شاری هیوستن لە تەکساس دروستکراوە.

ناسا پلانی بۆ ئەزمونکردنی سێ تاقیکردنەوەی هاوشێوەی داناوە و ماوەی ئەنجامدانی هەریەکێکیان ساڵێکە و یەکەم تاقیکردنەوەشیان پایزی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.

تاقیکردنەوەکان داتای زانستی گرنگ لەبارەی لێکۆڵینەوە لە دروستی سیستمەکە و پەرەپێدانی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ئەگەریان هەیە روبدەن، بەردەست دەخەن. هاوکات، خواردنێک ئامادە دەکرێت کە بۆ بۆشایی ئاسمان ئامادەکراوە و هەندێ رووەکیش دەڕوێنرێن.

لەلایەن خۆیەوە، گریس دۆگلاس، گەورە زانایانی بەشی تەکنەلۆجیای خۆراکی پێشکەوتوو لە ئاژانسی ناسا رایگەیاند، "مەبەستمانە لە ئەنجامدانی ئەو ئەرکە تێبگەین کە مرۆڤ ئەنجامیدەدات. ئەوەی گرنگە تاقیکردنەوەی ئەو چارەسەرانەیە دەتوانن پێداویستییە ئاڵۆزەکان پڕبکەنەوە و بۆ ئەزمونکردنی ژیان پێویستن لەسەر هەسارەی مەریخ. ئەمەش کۆمەکیمان دەکات لەسەر ئەزمونکردنی ژیانی سەر مەریخ لەسەر هەسارەی زەوی بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئاڵنگارییە جەستەییەکان و عەقلییەکان کە گەشتیارانی بۆ شایی ئاسمان روبەڕوویاندەبێتەوە پێش ئەوەی زەوی بەجیبهێڵن بەرەو مەریخ".













گەلەری