سەردێڕ:

ئەم جۆرە وەرزشە کاریگەری هەیە لەسەر درێژکردنی تەمەنی مرۆڤ

PM:04:47:03/05/2022

11120 جار خوێندراوەتەوە

توژینەوەیەکی بەڕیتانی دەریخستووە کە پیاسەی خێرا( هەروەلە) کردن بەشێوەی رۆژانە دەتوانێت خانەکانی جەستە بۆ ماوەیەکی درێژتر بە تەندروستی بهێڵێتەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر درێژکردنی تەمەنی مرۆڤ.


توێژینەوەیەکی بەڕیتانی کە لە گۆڤاری Communications Biology بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە، ئەنجامانی وەرزشی پیاسەی خێرا کاریگەری دەبێت لەسەردرێژکردنی تەمەنی مرۆڤ.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە لە زانکۆی لیستەری بەریتانیا لەسەر ٤٠٠ کەس کراوە، توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەوانەی تەمەنیان ٥٦ ساڵە رۆژانە راهێنانی هەروەلە بکەن ئەوا ١٦ ساڵ دەچێتە سەر تەمەنیان.

باس لەوەشکراوە، لەم توێژینەوەیەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر "تیلیۆمێر"کان کردووە کە خرۆکەی سپی خوێنە و تەمەنی خانەکان درێژدەکات.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک ئەو خانانە دابەش دەبن (تیلیۆمێرەکان)کورتر و کورتر دەبنەوە، هەتا وای لێ دێت خانەکان توانای زیادبوونیان نامێنێت، بۆیە خانە بەتەمەنەکان ژمارەیان زیاددەبێت، لەبەر ئەمەشە درێژی تیلۆمیر پەیوەندی بە تەمەنی بایەلۆجییەوە هەیە.

توێژینەوەکە پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان هەروەلە و تەمەن درێژی تیلۆمیر(خرۆکە سپییەکانی خوێنی ئاشکراکردووە، بۆیە ئەنجامدانی ئەو وەرزشە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، بەتایبەت ئەگەر رۆژانە تەنیا ١٠ خولەکیش رابکەیت.













گەلەری