سەردێڕ:

لە بەربانگدا چی بخورێت تەندروستە؟

PM:06:36:20/04/2022

4620 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پسپۆرانی خۆراک لە بەربانگدا گرنگی بە خواردنی شۆربا بدرێت، لەدوای چەند خولەکێک یان دوای نوێژی مەغریب دەستبکرێت بە خواردنە سەرەکییەکان.


ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی نوسیوویەتی، رۆژووەوان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هیچ ناخۆن وەک خواردن و خواردنەوە، گەدە خاو دەبێتەوە و کەمتر خواردن هەرس دەکات، هەر بۆیە گرنگە کاتی بانگدان بە ئاو خورما رۆژ بشکێنرێت بۆ ئەوەی گەدە بە ئاسانی کار و فرمانەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

دەبێت رۆژووەوان گرنگی دوای شکاندنی رۆژوەکانیان شۆربا بخۆن و پاش چەند خولەکیکی دیکە نان بخۆن، لەو ژەمەدا سەوزەی زۆر تێدا بێت لەگەڵ پرۆتین و ریشاڵەکان و شەوانیش بڕێکی زۆر لە ئاو بخورێتەوە لەگەڵ میوەدا.

ئ.ل













گەلەری