سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی عێراق لە بەریتانیا زانیاری نوێ لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانییەوە ئاشکرا دەکات

PM:05:29:20/04/2022

29848 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەریتانیا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە فەرمی نییە و ئاگاداری پرۆتۆکۆل و بەرنامەی کاری سەردانەکە نین.


ئەمڕۆ چوارشەمە، پەیامنێری ئێن ئاڕ ئاشکرایکرد، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی وڵاتی عێراق لە بەریتانیا کردووە بە مەبەستی زانینی پرۆتۆکۆلی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد باڵیۆزخانەکە پێیان راگەیاندووە، ئاگاداری ئەو سەردانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نین و ناوی شاندەکە و پلانی کاری شاندەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا،تا ماوەیەکی زۆر خۆپیشاندان بەردەوام بووە لە بەردەم ئەو باڵەخانەیەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێدابووە هەرچەندە مەسرور بارزانی و شاندەکەی لەو باڵەخانەیە نەمابوون.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی خراپی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، کوردانی نیشتەجێی بەریتانیا دژی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و کاروانی ئۆتۆمبێلەکەیان هێلکەباران کرد.













گەلەری