سەردێڕ:

خۆپیشاندانی کوردانی بەریتانیا دژی سەردانەکەی مەسرور بارزانی دەستی پێکرد

PM:12:54:20/04/2022

10864 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی خراپی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، کوردانی نیشتەجێبووی بەریتانیا دژی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندانیان کرد و کاروانی ئۆتۆمبێلەکەیان هێلکەباران کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کوردانی نیشتەجێبووی ئەو وڵاتە هێلکەبارانیان کرد.

هەروەها، لە ئێستادا لەبەردەم ئەو باڵەخانەیەی مەسرور بارزانی کە لە لەندەن بەشداری لە گفتوگۆیەکی ئینستیتیوتی چاتام ھاوس دەکات، پانێڵێکی تێدا پێشکەشدەکات خۆپیشاندانی کوردانی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

خۆپیشاندەران چەندین دروشمی جیاوازیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان وتەوە لە دیارترینیان "بڕۆخێ دز" بوو.

لەبەشێکی دیکەی دروشمەکانیاندا خۆپیشاندەران لەبارەی دۆسیەی زیندانیکراوانی بادینان و ئازادی رادەربڕینەوە دروشمیان دەوتەوە.













گەلەری