سەردێڕ:

راوێژکارێکی بارزانی: بێ هاوکاری عێراق هەناردەکردنی غاز ناکرێت

AM:09:26:20/04/2022

4856 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەناردەکردنی غازی سروشتی هەرێم بۆ دەرەوە بەبێ هاوکاری و هەماهەنگی بەغدا ناکرێت. دەشڵێت، "بۆ هەناردەکردنی غازی سروشتی هەرێم تورکیا باشترین و کورترین رێگەیە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بێوار خنسی راوێژکاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، له‌ئێستادا داخوازی زۆر له‌جیهاندا له‌سه‌ر كه‌رتی غازی سروشتی په‌یدابووه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز پێش بكه‌وێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا نزیكه‌ی ١١ وڵات له‌و وڵاتانه‌ی غازی سروشتیان هه‌یه، ‌ عێراق و هەشت وڵاتی دیکەش چاودێرن له‌گه‌ڵ ئه‌و ١١ وڵاته‌ هه‌وڵبده‌ن. له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوو رێكخراوی جیهانی په‌یدابكه‌ن بۆ رێكخستنی غازی سروشتی و په‌یداكردنی بازاڕی غازی سروشتی و هه‌روه‌كو ڕێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك.

ئەوەشی خستەڕوو، "حكومه‌تی هه‌رێم جەختده‌كات و هه‌وڵده‌ین له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز بگه‌ڕێن بۆ غازی سروشتی و بتوانن یه‌ده‌گی بكه‌ین".

بێوار خنسی وتیشی، ئەگەر بەغدا و کۆمپانیا بیانییەکان هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن له‌دۆخێكی هێمن سه‌قامگیر بێت ده‌توانن پێكه‌وه‌ به‌رهه‌می گاز زیاد بكه‌ن ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت بۆ ناوخۆ بەکاری بهێنن.

دەشڵێت، "به‌هاوكاری عێراقیش ئه‌وه‌ی زیاد بێت ده‌توانیین بینێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی توركیا كه‌ باشترین و كورترین رێگایه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی تر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌تا راده‌یه‌ك غازی سروشتی ره‌وانه‌ی جیهان بكات".

راوێژکاری مەسرور بارزانی ئەوەشی ئاشکرا کرد، "ئێمه ‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كه‌ین دواتر ئه‌و غازه‌ سروشتییه‌ ده‌نێرین بێ ئه‌وان ناكرێت ئه‌وه‌".

هەروەها، لەبارەی ناڕازیبوونی بەشێک لەلایەن سیاسییەکان و هاوڵاتییانی کوردستان لە هەناردەکردنی غازی سروشتی، بێوار خنسی باسی لەوەشکرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه‌ ده‌یدات كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر روونتر و شه‌فاف تر بێت و ئامانجی دیاری بكات ئه‌گه‌ر تێنه‌گه‌یشتنێك هه‌بێت یان دۆخی ململانێی ئێستا نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌ئاستێكی باش نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار هه‌وڵده‌ده‌ین ماڵی كورد یه‌كبخه‌ین و بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌موو به‌شداربین له‌هه‌موو ئیداره‌ی عێراق له‌وانه‌ش ئیداره‌ی كه‌رتی نه‌وت و گازیش".

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆسیەی فرۆشتنی غازی هەرێم بە وڵاتانی ئەوروپا وەک جێگرەوەی غازی روسیا بۆ ئەو وڵاتانە و گواسنتەوەی غازەکە لە رێگەی تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا ناکۆکی لە نێوان یەکێتی و پارتی و ئێران و تورکیاش دروست کردووە. جگەلەوەی، هەرێمی کوردستان ٣٪ی غازی سروشتی جیهانی تێدایە، بەڵام تا ئێستا کێشەی کەمی و نەبووی سوتەمەنی و دابین نەکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری نیشتیمانی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم لە دیارترین کێشە چارەسەرنەکراوەکانی سی ساڵی حکومڕانی یەکێتی و پارتییە.













گەلەری