سەردێڕ:

دەست بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا گیرا

AM:08:14:20/04/2022

1980 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەراتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دەست بەسەر ١٦ ماتۆڕسکیلدا گیرا کە بوبوونە ژۆکاری بێزارکردنی هاوڵاتییان. دەشڵێت، "بەشێک لە شۆفێرەکانیان تەمەنیان لە خوار ٢٣ ساڵانەوەبووە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوای سکاڵای هاوڵاتییان و چەندین رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل کە رۆژانە قوربانی لێدەکەوێتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەڵمەتێکدا لەنێو گەڕەکەکانی قەزای کەلار دەستیان گرت بەسەر ١٦ ماتۆڕسکیل دا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێک لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان تەمەنیان لەخوار ١٣ ساڵیدایە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم ماتۆڕسکیلانە بوبوونە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان و سەرپێچی کردن لەشۆفێری و سەرکێشی لەنێو گەڕەک و شەقام و چواڕیانەکانی قەزای کەلاردا.

دەشڵێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار هەموویان رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ شۆفێرەکان کراوەتەوە.













گەلەری