لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیوکاسڵی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی

AM:01:19:08/03/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیوکاسڵی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکی خولی پێنجەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی و نیوکاسڵ یونایتد بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 18 بارنیس نیوکاسلی پێشخست، بەڵام ساڤیۆ لە خولەکی 39 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، سیتی کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 47 و 65 تۆمارکرد کە هەردووکیان عومەر مەرمووش تۆمارییکرد بەمەش هەموو شتێکی یەکلاکردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی نیوکاسڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە سیتی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.