ماک ئەلیستەر دەچێتە ریاڵ مەدرید؟

PM:06:02:09/03/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە چاودێریکردنی ماک ئەلیستەر و لیڤەرپوڵیش بەنیازن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا تیپەکەیان بەهێزتر بکەن بەتایبەت لە هێڵی ناوەراست.

تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە مێرێنگی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی ئەلێکس ماک ئەلیستەر.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لیڤەرپوڵیش بەهەموو توانایانەوە پارێزگاری لەو ناوەراستکارەیان دەکەن و بڕیاریانداوە هەوڵی درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.

لەلایەکیترەوە خواستی یاریزانەکە داهاتووی یەکلای دەکاتەوە و ئەگەر بیەوێت ڕووبکاتە ریاڵ مەدرید ئەوا پێویستە پەستان لەسەر بەرپرسانی ریدز دروست بکات بەمەبەستی ئەوەی بیفرۆشن.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 136 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات.