چەند یاریزانی ریاڵ بۆ یاریی سیتی دەگەرێنەوە؟

PM:08:06:07/03/2026

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید کار بۆئەوە دەکەن کاماڤینگا بتوانێت لە یاریی چوون بەرامبەر سیتی یاریی بکات و مباپێی و بێلینگهامیش بۆ یاریی گەرانەوە.

بارودۆخی یانەی ریاڵ مەدرید بەدەست پێکانەکانەوە تەواو دژوارە بەشێوەیەک لە یارییان بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ ئەلڤارۆ ئەربیلیوای راهێنەر بەناچاری حەوت یاریزانی لە تیپی دووەم بانگێشت کردبوو.

رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە تیمی پزیشکی یانەی شاهانە لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکەن ئیدواردۆ کاماڤینگا بۆ یاریی چوون بەرامبەر مان سیتی لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئامادەبکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانێکی تایبەتیش بۆ کیلیان مباپێ و جود بێلینگهام دادەندرێت و بە ئومێدی ئەوەی بۆ یاریی گەرانەوە لە بەرواری 17ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت ئامادەبن، چونکە بڕوایان وایە بۆ بردنەوە لە مان سیتی گەرانەوەی ئەو دوو یاریزانە زۆر گرنگە.