PM:06:00:07/03/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گریزمان بڕیاریداوە تاوەکوو کۆتایی وەرز لە ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوە و پاشان بڕیاریی کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی بدات.
ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی کە ئێستا لە بەهاری 34 ساڵیدایە و دابەزینی بەرچاوی ئاستی داهاتووی لەگەڵ یانەکەی بە ناروونی ماوەتەوە.
رۆژنامەی لیکیب ئاماژەی بەوەکردووە کە یاریزانەکە لەلایەن ئۆرۆلاندۆ سیتی ئەمریکیەوە ئۆفەری پێشکەشکراوە و ئامادەبوون لە ئێستادا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە بەڵام یاریزانەکە بەهۆی ئەوەی ئەتلەتیکۆ گەیشتووەتەوە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەربۆیە بڕیاریداوە بەشداری ئەو یارییەش بکات و پاشان لە کۆتایی وەرز داهاتووی یەکلای بکاتەوە.
لەلایەکیترەوە لە خولی ئەمریکی تەنها ئۆرلاندۆ سیتی گرنگی بە تواناکانی ئەو یاریزانە نادەن بەڵکوو ئینتەر میامیش لە نزیکەوە چاودێڕی بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەکات.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 38 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات