PM:05:16:07/03/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک لە مانسفێڵد تاونی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی قۆناغی 16ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئارسناڵ
لە یاریگای فێڵد میل بووە میوانی یانەی مانسفیڵد تاون.
لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و توانیان لە
خولەکی 41 لەرێگەی مادوێکی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و سەرئەنجام نیوەی یەکەمیش لە
بەرژەوەندی گەنەرز کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا خاوەن ماڵ لە خولەکی 50 لەرێگەی ئیڤانس
توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن.
پاشان لە خولەکی 66 ئێرپیچیچی ئیزی توانی دووەم گۆڵی
ئارسناڵ تۆماربکات و بۆ دووەمجار یانەکەی پێشبخات.
هەرچەندە مانسفێلد هەوڵێکی زۆرییاندا ئەنجامەکە یەکسان
بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
بەرژەوەندی ئارسناڵ کۆتایی هات و بەم بردنەوە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و
مانسفێڵد تاونیش ماڵئاوایی کرد.