PM:01:16:07/03/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی کێبڕکێکەی
لە مان یونایتد بردووەتەوە و نزیکە لە گواستنەوەی ئیلیۆت ئەندێرسۆن.
پێگەی تیم تۆک لە نوێترین
هەواڵیدا بڵاویکردەوە کە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی سەرکەوتوو بووە لە
رازیکردنی ئیلیۆت ئەندێرسۆنی ئەستێرەی نۆتینگهام تا وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە
بکات.
پێگەکە
ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی مان سیتی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکەیان
هەوڵەکانیان بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە چڕ کردەوە چونکە زۆر
سەرسامە بە ئاستی.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئەو یانەیە توانیان کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی ئەمساڵدا لە یانەی
مانچستەر یونایتد ببەنەوە کە ئەوانیش هەمان یاریزانیان کردبووە ئامانج.
نوسیویەتی، ئیلیۆت ئەندێرسۆن
رازیبووە پەیوەندی بەمان سیتیەوە بکات تا لە ژێر دەستی گواردیۆلا یاریی بکات وە
هەروەها شاری مانچستەر نزیکە لە نۆتینگهام و ئەوەش وا دەکات زۆر دوورنەکەوێتەوە لە
خێزانەکەی.
رونیشیکردووەتەوە، یانەی
نۆتینگهام ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بیت بەڵام داوای 95 ملیۆن یۆرۆ
دەکات بەرامبەر فرۆشتنی، لە نزیکترین کاتیشدا کارگێڕی مان سیتی گفتوگۆکانیان لەگەڵ
ئەو یانەیە دەستپێدەکەن.
خ . ک