PM:10:45:20/02/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا
جەختیکردەوە گرنگی بە رکابەرییکردنی ئارسناڵ نادات و سەرنجی لەسەر نیوکاسڵە کە
تیپێکی مەترسیدارن.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی، پێش رووبەرووبوونەوەی نیوکاسڵ یونایتد دەڵێت: بە هیچ شێوەیەک گوێ بە خشتەی ڕیزبەندی نادەم، ژمارەیک یاریی زۆر ماوە.
تەنها نیگەرانی من ئێستا نیوکاسڵە، تەنانەت یەک چرکەش لەگەڵ یاریزانەکانی باسی ئارسیناڵ و خاڵەکانی ئەوانینەکردووە، چونکە
گرنگی بە کێبڕکێکردنی ئارسناڵ نادات.
پیپ ئاماژەی
بەوەکرد، ئێرلینگ هالاندگەڕاوەتەوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن دوای ئەوەی بەهۆی پێکانێکی سوکەوە
یاری پێشوو بەرامبەر ساڵفۆرد بەشداری نەکرد، ساڤینیۆشچاکبووەتەوە و ئامادەیە، بەڵام گڤاردیۆل و دوکۆ و کۆڤاسیچ
بەشداریی ناکەن.
لە کۆتاییشدا وتی:
نیوکاسڵ تیپێکی زۆر بەهێزن و تەنها بیر لە تۆڵەکردنەوە
دەکەنەوە، ئەوان تازە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چامپیۆنزلیگ بردنەوەیان بەدەستهێناوە و تیپێکی مەترسیدارن.