شتیگن رازیبووە پەیوەندی بە جیرۆناوە بکات

PM:05:04:16/01/2026

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شتیگن رازیبووە پەیوەندی بە جیرۆناوە بکات و وەک گۆڵپارێزی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت.

لە ماوەی رابردوودا، بەرپرسانی یانەی جیرۆنا چەند جارێک هەوڵیاندا تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە بگوازنەوە بەڵام ئەو گۆڵپارێزە نەیدەویست یانە کەتەلۆنبیەکە جێبهێڵێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە کۆتاییدا رازیبوو پەیوەندی بە یانەی جیرۆناوە بکات بە شێوازی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە.

موندۆ دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی جیرۆنا بەڵێنیان بە شتیگن داوە وەک گۆڵپارێزی یەکەم و سەرەکی یانەکەیان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و دەیکەنە سەرکردەی یانەکەیان لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا.

دەشڵێت، رێککەوتنی زارەکی کراوە لە نێوان بەرپرسانی بەرشەلۆنە و جیرۆنا بە شێوەیەک کە یانەی جیرۆنا مووچەی گۆڵپارێزە دابین بکات تا کۆتایی ئەم وەرزە و بە هیچ شێوەیەک بەرشەلۆنە ئامادەنییە ئەو کارە بکات.

دواتر فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو ئەو بابەتە بە یەکجاری کۆتاییدێت و یانەی جیرۆنا گواستنەوەی شتیگن بۆ یانەکەیان رادەگەیەنێت.

خ . ک