چیڤۆ بە باشترین راهێنەری مانگی خولی ئیتاڵیا دیاریکرا

PM:04:30:09/01/2026

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ بە باشترین راهێنەری مانگی خولی ئیتاڵیا دیاریکرا دوای بردنەوەی سەرجەم یارییەکان.

پێگەی فەرمی خولی ئیتاڵیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، کریستیان چیڤۆی یانەی ئینتەر میلان بە باشترین راهێنەری مانگی 12ی خولی ئیتاڵیا دیاریکراوە و پێش یاریی داهاتوویان بەرامبەر ناپۆلی خەڵاتەکە وەردەگرێت.

ئەو پێگەیە ئاماژەیان بەوەداوە، چیڤۆ لە مانگی رابردوودا توانیویەتی لە سەرجەم یارییەکانی یانەکەیدا کە سێ یاریی بووە بردنەوە بەدەستبهێنێت و یانەکەی بگەیەنێتە پێشەنگی ریزبەندی.

ئاماژەی بەوەشداوە، دیاریکردنی باشترین راهێنەری مانگ لە خولی ئیتاڵیا لەسەر چەند پێوەرێک دیاری دەکرێت کە ئەوانیش ئەنجامەکانی یانەکەی و هەڵسوکەوتی راهێنەرەکە و کوالێتی شێوازی یارییکردنیەتی.

راهێنەرە رۆمانیەکە تا ئێستا لەم وەرزەدا لە 26 یارییدا راهێنەرایەتی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 19 بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە حەوت یارییدا تووشی شکستبووە، یانەکەی لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیدایە.

خ . ک