PM:04:05:09/01/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک پێکهاتەی
سەرەکی بۆ کلاسیکۆ یەکلانەکردووەتەوە و لە سێ پێگەدا کێشەی هەیە.
بڕیارە شەوی
یەکشەممە، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر 10 رووبەڕووی
یەکببنەوە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش
کۆتاییدا لە ئەتلەتیک بلباو و ئەتلەتیکۆ مەدریدیان بردەوە.
رۆژنامەکانی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ و سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکدا باسیان لە پلانەکانی هانسی فلیکی
راهێنەری ئەڵمانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە بۆ ئەو یارییە.
ئەو رۆژنامانە
ئاشکرایانکردووە، تا ئەم ساتە راهێنەرە ئەڵمانیەکە یەکلانەبووەتەوە لە دیاریکردنی
پێکهاتەی سەرەکی بۆ ئەو یارییە و لە سێ پێگەی جیاوازدا کێشەی بۆ دروست بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
فلیک هێشتا نازانێت لە نێوان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس کامیان وەک
هێرشبەری سەرە ڕمی سەرەکی بەشداری پێبکات لە کاتێکدا لە چەند یاریی رابردوودا
تۆرێس ئاستێکی نایابی هەبووە و لیڤاش بەهۆی پێکانەوە توانای جەستەیی دابەزیوە.
رونیشیکردووەتەوە
کە راهێنەرە ئەڵمانیەکە نازانێت بەشداری بە فرینکی دی یۆنگ بکات وەک یاریزانی هێڵی
ناوەڕاست کە یارمەتی هێڵی بەرگری بدات یان جارێکیتر ئیریک گارسیا بکاتەوە هەمان
شوێن.
کۆتا کێشەی فلیک
ئەوەیە کە یەکلانەبووەتەوە لەوەی کە لە هێڵی بەرگری یاریی بە جیرارد مارتن بکات
یان ئیریک گارسیا بگەڕێنێتەوە هێڵی بەرگری و لەگەڵ کوبارسی بە سەرەکی یارییان
پێبکات.
خ . ک