PM:02:19:09/01/2026
56 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی ١٢
ڕاگەیەندراو ئێرلینگ هالاند یەکێکە لە بەربژێرەکان.
پریمەرلیگ لە پێگەی فەرمی خۆی ناوی پاڵیوراوانی خەڵاتی باشترین
یاریزانی مانگی ١٢ ی بڵاوکردەوە و هەریەک لە ئێرلینگ هالاند ، ڕەیان شەرقی ، فیل
فۆدن هەروەها هوگۆ ئیکیتێکی و دۆمینیک کالڤێرت لوین، مۆرگان ڕۆدجێرز و ئۆلی
واتکینز و ویڵسن پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە تا کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی دووشەممەی
داهاتوو دەنگدان بۆ هاندەرانی کراوەیەو لە ڕۆژی هەینی براوە ڕادەگەیەنرێت دوای
تێکەڵکردنی دەنگی هاندەران لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پانێڵی پسپۆڕان.
دۆمینیک کالڤێرت لوین هێرشبەری لیدز یونایتد لەم مانگەدا گۆڵکاری
خولەکە بووە بەشداری لە پێنج یاریدا کردووە و شەش گۆڵی تۆمار کردووە هەروەها
هەریەک لە ئێرلینگ هالاند و ڕایان چێرکی لە مان سیتی هالاند بە تۆمارکردنی چوار
گۆڵ و یەک ئەسیست و ڕەیان بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ و یەک ئەسیست پاڵێوراون.
هاوکات گەڕانەوەی ئێکیتێکێ بۆ پێکهاتەی سەرەکی هاوکات بوو لەگەڵ
هەستانەوەی لیڤەرپوول و گەڕانەوەی بۆ ڕیزبەندی چوارەم ئێکتیکێ لە پێنج یاریدا
بەشداری کردووە خاوەنی چوار گۆڵ و یەک ئەسیستە لەم مانگەدا ، هەروەها فۆدن لەگەڵ
مان سیتی بەشداری لە پێنج یاریدا کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستە.
لە هەمان کاتدا ڕۆجەرز ناوەڕاستکاری یانەی ئەستۆن ڤێلا بەشداری لە
شەش یاریدا کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و یەک ئەسیستە وە واتکینز لە هەمان یانە
بەشداری لە پێنج یاری کردووە و خاوەنی دوو گۆڵ و چوار ئەسیستە ، وە وێڵسن لە
فولهام بەشداری لە شەش گۆڵدا کردووە بۆ یانەکەی بەمەش کۆتا پاڵێوراوی خەڵاتەکەیە
کاشان قادر