ئینریکی: بەشێوەیەکی دروست مامەڵەمان کرد لەپێناو بردنەوەی جامی سوپەر

PM:01:31:09/01/2026

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە بەشێوەیەکی دروست مامەڵەیان کردووە لەپێناو بردنەوەی جامی سوپەر.

لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دوای بردنەوەیان لە مارسیلیا و بوون بە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا رایگەیاند، یارییەکەیان قورس بووە و مارسیلیا لە ئەوان باشتر دەرکەوتون لە یاریگادا.

ئینریکی وتی، پێویستە دەستخۆشی لە دی زێربی راهێنەری یانەی مارسیلیا بکرێت و واز لەو رەخنانە بهێنرێت کە ەبردەوام لێی دەگیرێت، ئەو راهێنەرێکی زیرەک و ناوازەیە و تیپێکی جیاوازی دروستکرووە.

وتیشی، بە شێوازێکی دروست مامەڵەمان لەگەڵ بارودۆخی یارییەکەدا کرد لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری فەرەنسا، سەرەڕای چەند خاڵێکی نەرێنی بەڵام یاریزانەکان لەلاینی دەرونیەوە زۆر نایاب بوون.

دەشڵێت، زۆر بە ئاسانی رێگامان بە یاریزانانی مارسیلیا دەدا کە هێرشی مەترسیدار بکەنە سەر گۆڵەکەمان، نابێت لە یارییەکانی داهاتوودا ئەو جۆرە کارانە دووبارە بکەینەوە.

لەکۆتاییشدا ستایشی گۆنچالۆ رامۆسی کرد و ئاشكرایکرد کە بەردەوام یاریزانێکی گرنگ و مەترسیداریانە لە یاریگادا، هەرچەندە خولەکی کەم یارییدەکات بەڵام کاتێک دەچێتە یاریگاوە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.

خ . ک