PM:12:43:09/01/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی
گواستنەوەی سیمینیۆی تا 2031 راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.
یانەی مانچستەر
سیتی ئینگلیزی بە فەرمی گواستنەوەی ئەنتۆنی سێمینۆی یاریزانی پێشووی یانەی
بۆرنمۆسی بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی و تا هاوینی ساڵی 2031 راگەیاند.
یانە ئینگلیزیەکە
ئاماژەی بەوەداوە کە خۆشحاڵن بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و دڵنیان
لەوەی کە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە دەتوانیت سوودێکی زۆر بە یانەکەیان بگەیەنێت.
ئاماژەیان
بەوەشداوە، ئەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس
پێشکەشکردووە بووبووە ئامانجی چەندین یانە بەڵام لە کۆتاییدا مان سیتی هەڵبژارد و
دەستبەجێ ئامادەدەبێت بۆ یارییکردن.
هەرچەندە مانچستەر
سیتی وردەکاری گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ دوپاتیکردەوە کە
ئەو یاریزانە بەرامبەر بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە.
دوای ئیمزاکردنی
گرێبەستەکە، سێمینیۆ رایگەیاند، لە 10 ساڵی رابردوودا بەردەوام سەیری یارییەکانی
مانچستەر سیتی لە ژێر دەستی گواردیۆلا کردووە، تیپێکی نایابن و کاری
سەرسوڕهێنەریان کردووە.
دەشڵێت، بە
دڵنیاییەوە مانچستەر سیتی ماڵی منە و دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئاستم باشتربێت لە
یاریگادا، ئاستی باشترم لەبەردەمدایە و هیوادارم بتوانم خزمەت بە یانەکە و
هاندەرانی بکەم.
خ . ک