یانەی ڤینسیای ئیتاڵی گواستنەوەی مارکۆ فەرەجی راگەیاند

PM:12:08:09/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی یانەی ڤینسیای ئیتاڵی گواستنەوەی مارکۆ فەرەجی راگەیاند بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی.

یانەی ڤینسیای ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە سەرکەوتوو بوون لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مارکۆ فەرەجی یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی عێراق کە تەمەنی 21 ساڵە.

یانە ئیتاڵیەکە رایگەیاندووە، لەگەڵ یانەی سترۆمس گۆدێست گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی تا هاوینی ساڵی 2031.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو یاریزانە بەرهەمی ئەکادیمیای لاوانی یانەی جێرڤە و لەدایکبووی ساڵی 2004 ە، تا ئێستا 122 یاریی بۆ یانەی سترۆمس گۆدێست 29 گۆڵ و شەش ئەسیستی هەبووە.

دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، مارکۆ فەرەج لە لێدوانیکیدا دوپاتیکردەوە، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و شانازیە بووەتە یاریزانی ئەو یانە ئیتاڵیە، ناتوانێت زیاتر چاوەڕێ بکات بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی بە درێسی ئەو یانەیە لەبەردەم هاندەرانیدا.

دوپاتیشیکردەوە، هەموو شتێک دەکات لەپێناو یانەکەی تا زۆرترین بردنەوە بەدەستبهێنن، هەر لە سەرەتاوە هەستێکی باشی هەبووە کاتێک بەرپرسانی ئەو یانەیە گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووە.

خ . ک