ئەلێگری: وانەیەکی باش لەم یەکسانبونەوە فێربووین

AM:11:30:09/01/2026

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری ئاشکرایکرد وانەیەکی باش لەم یەکسانبونەوە فێربوون و دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ بکەن.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی ئەی سی میلان دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر جەنەوا رایگەیاند، دەبێت لەم یەکسانبونەمان بەرامبەر جەنەوا وانەیەکی زۆر باش فێربووبن.

ئەلێگری دوپاتیکردەوە کە لە تۆپی پێدا پێویستە هەموو ئەنجامێک قبوڵ بکەیت ئەگەر شکستیش بێت، دەبێت لایەنە ئەرێنییەکان لەم یارییەوە وەربگرن و یانەی بەرامبەریش زیرەک بوون لە راگرتنی مەترسیەکانیان.

دەشڵێت، لە تایمی دووەم ئاستمان باشتر بوو وە فشاری زۆریان کردوە ئەویش بەهۆی دابەزینی توانای جەستەیی یاریزانانی بەرامبەرەوە بووە، دەبێت ئارام بگرین بەرامبەر بەرگریەکی چڕ و نابێت پەلە بکەین لەو کاتانەدا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر بیانەوێت لە چوار پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا بن نابێت ئەم جۆرە خاڵانە لەدەستبدەن، چەند مانگی داهاتوو یەکلاکەرەوەیە بۆیان.

دوپاتیکردەوە کە بەخیتان هەبووە لەم یارییەدا بەرامبەر جەنەوا نەدۆڕان چونکە لە کۆتا چرکەکاندا یانەی بەرامبەر لێدانی سزای لەدەستدا و دەکرا نەبوونایە خاوەنی یەک خاڵیش.

خ . ک